بەغدا بە خراپترین پایتەختی وڵاتانی جیهان بۆ ژیان دیاریکرا

رێکخراوی میرسەر بۆ راوێژکاری، ئەنجامی راپرسییەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ دیاریکردنی باشترین و خراپترین شارەکانی جیهان بۆ ژیان.

لە راپرسییەکەدا ڤییەنای پایتەختی نەمسا توانیویەتی پارێزگاری لە پلەی یەکەم بکات، لە کاتێکدا بەغدا لە ۱٠ خراپترین شارەکانی جیهانه‌ بۆ ژیان بەسەربردن.

دەزگاکە پشتی بەستووە بە هەریەکە لە سەقامگیری سیاسی و کەرتی تەندروستی و خوێندن و تاوان بۆ ئەنجامدانی راپرسییەکە.

هەشت وڵاتی ئەوروپی لە نێو ۱٠ باشترین شارەکانن لە راپرسییەکەدا، کە سیانیان ئەڵمانی و سیانیان سویسری و شارێکی نیوزلەندی و کەنەدی و ئوستورالیشی تێدایە.

بەغداش بە خراپترین شار دیاریکراوە ئەویش بەهۆی ئەو ئاڵۆزیيه‌ تائفییەی لە شارەکەدا بوونی هەیە لە پاش ساڵی ۲٠٠۳، لە کاتێکدا پایتەختی یەمەن دوو پلە پێش بەغدایە و دیمەشقیش ٦ پلە پێش بەغدایە.


PM:02:26:20/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 618 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌