ئێران لەرۆژێكدا 77 ملیۆن لیتر به‌نزین به‌رهه‌م ده‌هێنێت

كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكانی ئێران ئاشكرای دەكات، تێكڕای بەرهەمهێنانی بەنزین لەناوخۆدا گەیشتۆتە 77 ملیۆن لیتر لەرۆژێكدا، پێشبینیش دەكرێت لەماوەیەكی نزیكدا بتوانن تەواوی پێداویستیەكانی ناوخۆ پڕبكەنەوە.

محەمەد رەزا موسەوی، بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكانی ئێران لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایەگەیاند، بەهۆی خستنەگەڕی پاڵاوگەی (ستارە) لەباشووری وڵات توانراوە 11 ملیۆن لیتر بەنزین لەرۆژێكدا بەرهەم بهێنرێت، بەو شێوەیەش مانگی كانوونی دووەمی رابردوو بەتێكرَا ئاستی بەرهەمێنانی بەنزین لەناوخۆی ئێراندا بۆ 77 ملیۆن‌و 400 هەزار لیتر لەرۆژێكدا زیادیكردووە.

وتیشی، لەماوەی رابردوودا رۆژانە 66 ملیۆن‌و 600 هەزار لیتر بەنزین لەناوخۆی ئێران بەرهەم دەهێنرا، بەڵام بەهۆی خستنەگەڕی ئەو پاڵاوگە نوێیەوە ئاستی ئەو بەرهەمە زیادیكردووەو پێشبینیش دەكرێت، لەماوەیەكی نزیكدا بگاتە ئاستی خۆژێنی‌و بتوانن تەواوی پێداویستیەكانی ناوخۆ پڕبكەنەوە.



PM:02:42:19/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌