عەبادی: وەزارەتی دارایی عێراق موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەكات


حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی حكومەتی ناوەند موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرجدەكات بە پێشمەرگەشەوە.

عەبادی لەنوسینێكدا لە فەیسبوكی خۆی ئاماژەی بەوەكردووە، "لەهەمانكاتدا پڕۆسەی وردبینی لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت بۆ دڵنیابوون لەوەی موچەكان دەگەنە دەستی خاوەنە شایستەو راستەقینەكانیان".

لای خۆشیه‌وه‌ سه‌عد حه‌دیسی وتەبێژى حکومەتى عێراق ڕاگەیاندوه‌، بە پێی‌ ڕێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر بڕه‌ پاره‌ی به‌غدا به‌ شێوه‌ی پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و هه‌نگاوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم تاكلایه‌نه‌ نییه‌.


AM:11:12:19/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 429 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌