كۆمپانیای سامسۆنگ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین و ناوازه‌ترین مۆبایله‌كانی خسته‌ بازاڕه‌وه‌

كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ساڵی 2018 یه‌كێك له‌ به‌هێزترین و ناوازه‌ترین مۆبایله‌كانی خسته‌ بازاڕه‌كانی ده‌نیاوه‌ كه‌ ئه‌وانیش كالاگسی S9 و S9 پڵه‌سه‌ كه‌ ئه‌م مۆبایله‌ نوێیانه‌ ركابه‌ری به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دنیا ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ساڵی 2018 دوو له‌ به‌هێزترین مۆبایله‌كانی خۆی دروست كردوو خستییه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش گالاكسی S9 و گالاكسی S9پله‌سن، به‌ڵام به‌گشتی لێره‌دا باس له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گالاكسی 9S پله‌س ده‌كه‌ین كه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌تایبه‌ت باسی ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ به‌ شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه‌ و هێز و خێرایییه‌كی زۆری هه‌یه‌ كه‌ بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م جۆره‌ مۆبایلانه‌.

كۆمپانیاكه‌ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه‌ ده‌ڵێت، مۆبایله‌ نوێكه‌ی سامسۆنگ پاترییه‌كی 3500 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره‌ و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 961، جگه‌ له‌وه‌یش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه‌ كه‌ كامێرای پێشه‌وه‌ی 12 مێگا پێكسڵه‌ و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه‌، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه‌ كه‌ 6.20 ئینجه‌ و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1440 به‌ 2960 پیكسڵ.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ ڕامی ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ شه‌ش گێگا بایته‌ و میمۆری ناوه‌كی له‌ 64 گێگا بایته‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته‌ 256 گێگا بایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته‌ 997 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
 



PM:12:04:18/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 383 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌