فینله‌ندییه‌كان دڵخۆشترین گه‌لانی جیهانن

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تۆڕی چاره‌سه‌ری گه‌شه‌پێدان و به‌رده‌وامیپێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UNSDSN، فینله‌ندییه‌كان دڵخۆشترین گه‌لانی جیهانن. 

تۆڕی چاره‌سه‌ری گه‌شه‌پێدان و به‌رده‌وامیپێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی كه‌ له‌ ١٥٦ وڵات ئه‌نجامی دابوو له‌ ١٨ه‌مین راپۆرتی خۆی بە ناوی "دڵخۆشی له‌ جیهان WHR" بڵاوكرده‌وه‌. 

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كه‌ په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ران له‌ ١١٧ وڵات به‌ هه‌ند وه‌رگیراون، فینله‌ندییه‌كان دڵخۆشترین گه‌لن له‌ جیهاندا. 

به‌ دوای ئه‌واندا به‌ ریزبەندی هه‌ریه‌ك له‌ نه‌رویج، دانمارك، ئایسلاند، سویسڕا، هۆڵه‌ندا، كه‌نه‌دا، نیوزیله‌ند، سوید و نه‌مسا دێن. 

ئه‌مریكاش چوار پله‌ له‌ ریزبه‌نده‌كه‌ هاتۆته‌ خواره‌وه‌ و ئه‌مساڵ پلەی ١٨ه‌مینی گرتووە. 


PM:02:02:14/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌