ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کرد

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ کۆبووەوە و نووسراوێکی لەبارەی وەرگرتنی پارە لە خاڵە سنورییەکان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کرد.

دوای کۆبوونەوەکە ئازاد حەمە ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند "نووسراوێکمان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە تاوەکو پێداچوونەوە بە کۆی ئەو مۆڵەتانەدا بکات کە ڕێگەی بە کۆمپانیاکان داوە بۆ وەرگرتنی پارە، هەروەها ڕێنمایی تەواویش لەگەڵ ئەو مۆڵەتانەدا بڵاوبکرێتەوە، بۆ ئەوەی وەرگرتنی پارە بە لاڕێدا نەبرێت و یاسایی بێت."

ئاماژەی بەوەش کرد، داوا لە وەزارەتی دارایی دەکەن کە حکومەت سود لەو سەرچاوە داراییە وەربگرێت کە لەڕێگەی وەرگرتنی پارە لە خاڵە سنورییەکان بەدەست دێت.

ئازاد حەمە ئەمین وتیشی ''بە سەرکەوتوویی دەنگیان لەسەر سێ پاڵێوراوەکەی گۆڕان داوە بۆ پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى''.


PM:01:11:13/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌