سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبێتەوە

وابریارە سبەینێ ، 13 ی 3 ی 2018 ، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبێتەوە و بە پێی كارنامەی كۆبونەوەكەش ، ئەنجومەن دەنگ بۆ پاڵیوراوان دەدات بۆ پۆستی بەرێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی و گفتوگۆش دەكات  لە سەر شێوازی وەرگرتنی پارە لە لایەن چەند كۆمپانیایەكەوە لە خاڵە سنوریەكان و بازگەكان.

بەپێی نوسراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە بەرواری 8 ی 3 ی 2018 لەسەرە و بە واژۆی سەرۆكی ئەنجومەنەكە بڵاو كراوەتەوە ،  داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كراوە كە رۆژی سێشەممە  بەرواری 13 ی 3 ی 2018  ئامادەبن بۆ چل و شەشەمین كۆبونەوەی ئەنجومەن .

بەپێی نوسراوەكەش ، كارنامەی كۆبونەوەكە بۆ دوو مەبەست دەبێت كە ئەوانیش بریتین لە: ئەنجومەن دەنگ بۆ پاڵیوراوان دەدات بۆ پۆستی بەرێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی و گفتوگۆش دەكات  لە سەر شێوازی وەرگرتنی پارە لە لایەن چەند كۆمپانیایەكەوە لە خاڵە سنوریەكان و بازگەكان.


PM:05:25:12/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 330 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌