باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا نوسینگه‌ی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ئه‌مریكا و قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌رێم كارێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمی كوردستان ئه‌مریكایه‌ و به‌مه‌ش پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێم ده‌سه‌لمێنرێت و ئه‌مریكا پاڵپشتی هه‌رێم ده‌كات.

وتیشی: ئه‌و چاكسازیانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ نیازه‌ بیانكات چاكسازی ریشه‌ین و ته‌نها قسه‌ نین.

هاوكات ویلیام پیته‌رسن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق جێبه‌جێ ده‌كرێت و پرۆژه‌كه‌ گۆڕانكاری له‌ ژیانی هاووڵاتیان و ئاستی خزمه‌تگوزاری ده‌كات و خولی به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكان بۆ باشكردنی ئیداریی و دارایی.

وتیشی: ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین پرۆژه‌كه‌ گه‌وره‌ بكه‌ین و زیاتر گرنگی به‌و ناوچانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ پێویستیان به‌ هاوكاریه‌ و نیشته‌جێبوون تێیاندا ناسه‌قامگیره‌.

دواتر دۆگلاس سیلیمان باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ عیراق وتی: ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ زۆر بواردا هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و تایبه‌ته‌ به‌ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ئابوری، وتیشی: ئێمه‌ پشتیوانی حكومه‌ت و هاووڵاتیانی هه‌رێم ده‌كه‌ین.



PM:12:15:12/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 235 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌