عیراقیەكان بە بەهای 28 ملیۆن دۆلار خانوو لەئوردن دەكڕن


 فەرمانگەی زەوی‌و روپێویی ئوردن رایدەگەیەنێت، لەماوەی 2 مانگی رابردوودا عیراقیەكان بە بەهای 28 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان لەكەرتی خانووبەرەی ئوردن كردووە لەریزی پێشەوەی وڵاتانی عەربیدا بوون.

بەپێی ئامارێكی فەرمانگەی زەوی‌و روپێویی ئوردن، لەماوەی 2 مانگی یەكەمی ساڵی 2018دا هاوڵاتیانی عیراقی 180 خانوو زەویان لەئوردن كریووەو لەپلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەدا هاتوون كە زۆرترین خانوو زەویان لەئوردن كریووە، دوای ئەوانیش هاوڵاتیانی سعودیە بەكڕینی 69  خانوو لەپلەی دووەمدا هاتوون، پاشان سورییەكان بەكرَینی بە 53 خانوو لەپلەی سێیەمدا هاتوون.

ئامارەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو 2 مانگەدا 457 خانوو زەوی بە بەهای 63 ملیۆن دۆلار بەهاوڵاتیانی بیانی فرۆشراوەو لەسەدا 45ی ئەو خانوو زەویانەش كەلەو ماوەیەدا لەئوردن فرۆشراون لەلایەن هاوڵاتیانی بەڕەگەز عیراقی كڕدراون‌و بەهاكەشی 28 ملیۆن دۆلار بووە.


PM:06:01:11/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌