قوباد تاڵه‌بانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌ سلێمانی ده‌كاته‌وه‌

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌كاته‌وه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ 11-3-2018 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیران و به‌رپرسانی حكومی و حزبی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی له‌ گه‌ڕه‌كه‌ جیاجیاكانی سلێمانی كرده‌وه‌.

قوباد تاڵه‌بانی هه‌ریه‌ك له‌ پڕۆژه‌كانی یه‌كتر بڕی مامۆستایان و پاركی مه‌ولانا و پڕۆژه‌ی هۆڵی پارائۆلۆمپی و چوارڕیانی گوڵان به‌شی دووه‌می پڕۆژه‌ی پردی كۆبانی كرده‌وه‌.

له‌به‌شێكی تردا جێگری سه‌رۆكی وه‌زیران پڕۆژه‌ی شانۆی ڕۆمانی له‌ پاركی هه‌واری شار له‌ سلێمانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌.


AM:11:45:11/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 1498 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌