گەورەترین دوو پڕۆژە بۆ وەبەرهێنان له‌ وزەی خۆردا لە ئیماراته‌


بەگوێرەی هەواڵێکی ساڵانەی بلۆمبێرگ بۆ لێکۆڵینەوە و پارەدارکردنی وزەی تازە، وزەی خۆر خەریکی ڕاکێشانی (160.8)ملیار دۆلارە کە ئەمیش ئەکاتە 48% ی کۆی گشتی جیهانی بۆ هەموو وەبەرهێنان لە وزەی پاکدا .

گەورەترین دوو پڕۆژە بۆ وزەی خۆر بەئامانجی بەرەو پێشچوون لەماوەی ساڵای ڕابردوودا لە ئیمارات بوو، کە ئەویش بریتییە لە پڕۆژەی کۆمپانیای ماروبینی جینکۆسۆلار کە هەڵسا بە پێدانی بڕی (1.2) گێگاوات لە وزە بە دەستەی ئاو و کارەبای ئەبوزەبی (ئەدەویا) لە رێگەی بنیاتنان و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگایەکی وزەی خۆری لە سویحان بەتێچووی (899) ملیۆن دۆلار، پڕۆژەی هەنگاوی سێیەم لە کۆمەڵگای محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتوم بۆ وزەی خۆر کە هەڵدەستێت بەبەرهەمهێنانی وزە بەبڕی (800) گێگا وات بەتێچووی (968) ملیۆن دۆلار.

دووەم گەورەترین بەشی وەبەرهێنان لە ساڵی 2017 دا وزەی بـــــا بوو کە بڕی وەبەرهێنان لەم بەشەدا گەیشتە 107.2 ملیارد دۆلاری ئەمەریکی بەکەمبوونەی تێچوو بەبڕی 12% بەگوێرەی ساڵی 2016، کۆمەڵێ پڕۆژە هەبوون کە هەڵسان بەتۆمارکردنی ژمارەی پێوانەی لەسەر هەردوو ئاستی وشکانی و ئاوی.

لەسەر ئاستی وشکانی، کۆمپانیای کارەبایی ئەمەریکی وتی، پشتگیری پڕۆژەی (ئۆکلاهۆما ویند کاتشر) دەکەن کە هەڵدەستێت بەبەرهەمهێنانی بڕی 2 گێگا وات لە ڕێگەی وزەی بــــا-وە لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەبڕی 2.9 ملیارد دۆلاری ئەمەریکی بێجگە لەتێچووی گواستنەوە.

لەلایەن خۆشیەوە (ئۆرستد) کە دانیمارکییە بۆ وزە ووتی کە گەیشتوون بە (بڕیاری کۆتایی بۆ وەبەرهێنان) لەپارەدارکردنی پڕۆژەی (هۆرنسی 2) بۆبەرهەمهێنانی(1.4) گێگاوات لە وزە لەدەریای باکوور لە بەریتانیا بەنزیکەی بڕی(4.8) ملیارد دۆلار و هەروەها پارەدارکردنی 13 پرۆژەی تری دەریای بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە بــــا لە چین لەساڵی ڕابردوودا بەبڕی وزەی( 3.7) گێگاوات و وەبەرهێنانەکە بەنزیکەی بڕی 10.8 ملیارد دۆلار بووە.

تەکنەلۆجیای وزەی زیرەک سێهەمین بەشی وەبەرهێنانە، بڕی پارەدارکردنەکەی بۆ پێوەری زیرەک و پاترییەکان و بەشداریکردن لە پشک لەلایەن کۆمپانیا تایبەتیەکان لە تۆڕی زیرەکدا کە توانا و هەڵگرتن و ئۆتۆمبێلە کارەبایییەکان بەبڕی 48.8 ملیارد دۆلار لە ساڵی 2017 دا، بەبڕی زیادبوونی 7% لە ساڵی پێشووتر کەئەمەیش دائەنرێت بەبەرزترین وەک لەهەرکاتێکی پێشووتری.

بەشەکانی تری ماوە لەبەرهەمهێنانی وزەی پاکدا کشانەوەیەکی زۆریان بەخۆیانەوە بینیوە، لەکاتێکدا وەبەرهێنان کەمیکردوە (دابەزیووە)لەسەرچاوەکانی وزەی ئەندامی و پاشماوەکان بە رێژەی(%36)کە گەیشتوە بە(4.7) ملیارد دۆلار و دابەزین لە وەبەرهێنان لە سەرچاوەی وزەی بەرهەمهاتوو لە سووتەمەنی ئەندامی بەڕێژەی(%٣) کە ئەگات بە( 2 ) ملیارد دۆلار و دابەزینی تر لەوەبەرهێنان لەسەرچاوەی وزەی بەرهەمهاتوو لە وزەی سەرچاوەی ئاوی بچووک بە رێژەی(%34) بۆ(1.6) ملیارد دۆلارو دابەزینی تر لە وەبەرهێنان لە وزەی دەریایی بەڕێژەی(%14)بۆ (156) ملیارد دۆلار.

پاشەکشێ ڕوویداوە لە کۆی گشتی وەبەرهێنان لە وزەی پاک دا لە پڕۆژەکانی وزەی کارۆئاوی بۆ زیاتر لە(50) مێگاوات، لەگەڵ ئەوەشدا، لە پێناوی بەراوردکردندا، کۆتا بڕیارەکانی وەبەرهێنان لەکۆتایدا پەیوەندیی هەیە بە کۆمەڵەکانی بەرهەمهێنانی وزەی ئاوی گەورە کە گەیشتوە نزیکەی(4)بۆ(50) ملیارد دۆلار لە ساڵی 2017 دا.

قەبڵاندنەکانی بلۆمبێرگ بۆ لێکۆڵینەوە لە پارەدارکردنی وزەی تازەی سەرەتایی ئەوەی دەرخستووە کە لە ساڵی 2017 دا بەرهەمهێنانی وزەی پاک گەیشتوەتە ئاستێکی پێوانەیی بەنزیکەی( 160) گێگاوات (بێجگە لە وزەی کارۆئاوی گەورە)، لەوەیش( 98) گێگاوات لە وزەی خۆر، (56) گێگاوات لە وزەی با، (3) گێگاوات لە ماددەی ئەندامی،(2.7) گێگاوات لە وزەی ئاوی بچووک، (700)گێگاوات لە وزەی گەرمی زەوی، کەمتر لە(10)مێگاوات لە وزەی دەریا.


AM:11:05:11/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 625 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌