بەبەشداری ژووری بازرگانی سلێمانی پێشانگایەکی وڵاتی ھندستان کرایەوە


لەشاری تارانی پایته‌ختی وڵاتی ئێران پێشانگایەیەکی تایبه‌ت بەوڵاتی ھندستان کرایەوە نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداربوون.

بورھان علی عەبدووڵا، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نوێنەری ژوور بەشداریکرد لە پێشانگاکەدا ڕایگەیاند " لەم پێشانگایەدا زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیای وڵاتی ھندستان بەشدارن کە لە بوارەکانی کارەبای و خۆراکی و سەرجەم ئەو بەرھەمانەی لەووڵاتی ھندستان بەرھەم دێت لەم پێشانگایەدا بەشدارن".

ڕاشیگەیاند" ئەم پێشانگایە شاندێکی بازرگانان لە شاری سلێمانیەوە بەشدان تا لە نزیکەوە لەگەڵ کۆمپانیا ھندیەکان یەکتر بناسن و ئاشنابن بە بەرھەمەکانی ئەو ووڵاتە".

لەپێشانگاکەدا نوێنەرانی فەرمانگە حکومیەکانی سلێمانیش بەشدارن ھەریەک لە بەڕێوەبەرانی چاودێری بازرگانی سلێمانی و کوالێتی کۆنترۆڵی سلێمانی.

كردنەوەی ئەم پێشانگایە لە سەرئەرکی سەفارەتی ھندستانە لە لەشاری  تاران و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.


AM:11:50:10/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌