لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكیدا هاڕە دەكات


ئاژانسی "مودیز” بۆ پۆلێنی كریدت، ئەمڕۆ(پێنجشەممە)، پۆلێنە سیادیەكانی توركیای لە پلەی Ba1ەوە دابەزاند بۆ Ba2 ئەوەش بەهۆی بەردەوامی كەمبونەوەی هێزی دامەزراوەیی، هەڵكشانی مەترسییە دەرەكییەكان. لیرەی توركیش لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكیدا هاڕە دەكات.

ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە كە پێدەچێت حكومەتی توركیا هێشتا سەرنجی لەسەر رێكارە نزیك ماوەكان بێت ئەوەش لەسەر حسابی سیاسەتی نەختینەیەكی كاراو چاكسازییەكی ریشەیی ئابوری دەكەوێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەسایەتی دۆخی نەرێنی دامەزراوەییەوە، پێگەی دەرەكی توركیا و پێداویستییەكانی بەقەرزدان و درێژكردنەوەی قەرزەكان  خراپتر بوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لیرەی توركی ئەمڕۆ بۆ 3.8054 دۆلار دابەزیوە.


PM:05:43:08/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 1087 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌