كونسوڵی گشتی کۆریا سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لەڕەوشە بازرگانی و پیشەسازیەکانی سلێمانی کونسوڵی گشتی کۆریا لە ھەرێمی کوردستان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور و یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری سەرۆک و دلاوەر سۆفی کەریم پێشوازیانکرد لە (پارک ێۆنگ کی) کونسوڵی گشتی کۆری لە کوردستان.

كونسوڵی کۆریا لە کۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ ژووری بازرگانی ھەولێر پەیوەندیمان زۆرباشە وە پێمان خۆشە لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پەیوەندیەکانمان بەھێزبکەین، لەنزیکەوە ئاگاداری کێشەکان بین.

لای خۆشیەوە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: شاری سلێمانی  یەکێکە لە شارە پێشکەوتوەکانی عێراق لە بواری پیشەسازی کە چەندین کارگەی گەورەی بەرھەم ھێنانی تێدایە و دەتوانێت بەرھەمی ناوخۆی و شارەکانی تری عێراق پڕبکاتەوە ، وە شاری سلێمانی لە بواری کشتوکاڵ و پەلەوەر و بەرھەمی ماسی پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە دیوە توانیویەتی لەزۆربەی بوارەکاندا بەرھەمی ناوخۆی و پڕبکاتەوە و لێشی زیادبێت وە ژووری بازرگانی لە ئێستادا بەشێکی تایبەتی کردۆتەوە بە کشتوکاڵ تا لەنزیکەوە گرنگی بەو کەرتە بدرێت.

ڕاشیگەیاند: لەڕوی بازرگانیەوە شاری سلێمانی بازرگانەکانی لەگەڵ زۆربەی ووڵاتانی جیھان کاردەکەن وە توانیویانە پەیوەندی بەھێز دروستبکرێت لەگەڵ بازرگانانی وڵاتان وە لەکوردستان و سلێمانی بازرگانی لەگەڵ ووڵاتی کۆریادا ھەیە زۆرێک لە بازرگانان وەکالەتی تایە و ئامێری کارەباییان وەرگرتووە کە زۆربەی کۆمپانیا کەورەکانی ووڵاتی کۆریا وەکالەتیان ھەیە لەکوردستاندا.

لەبارەی پەیوەندی بازرگانی و پیشەسازیەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق سیروان محەمەد ڕایگەیاند: حکومەتی عێراقی کێشەی زۆری بۆ کاری بازرگانی و پیشەسازی دروستکردووە بەتایبەت خاڵی گومرگی سەفرا کە ئەرقەلەی زۆری بازرگانی دروستکردووە بۆ ئەو ماددە و کەلوپەلە بازرگانیانەی لە سلێمانیەوە دەڕوات بۆ شارەکانی خواروی عێراق.

كونسوڵی کۆری لە دانیشتنەکەدا ڕایگەیاند: زۆربەی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەمان دەیانویست بێنە کوردستان بۆ کارکردن بەڵام بەھۆی شەڕی داعشەوە ھاتنەکەیان ڕاوەستا وە لەگەڵ باشبونی ڕەوشی ئەمنی عێراق ھانی کۆمپانیاکانمان دەدەین بێن و کاربکەن لە بوارەکانی وەبەرھێنان و بازرگانی و پیشەسازی لە کوردستاندا.

ئاماژەی بەوەشدا: لەئێستادا ھەموو ھاوڵاتیەکی کوردستان دەتوانێت بە مەبەستی خوێندن ڕولە کۆریابکەن و لەلایەن ئێمەوە کارئاسانی تەواویان بۆدەکرێت.


PM:01:44:08/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 714 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌