نرخى نه‌وت دابه‌زی

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینێكى دیكه‌ى تۆماركرد و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ خوار 65 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 8 ی ئازارى 2018، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 64 دۆلار و 35 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 65 دۆلار و 20 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 61 دۆلار و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 62 دۆلار و 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.


AM:11:01:08/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌