بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ئەمنیەوە 12 هەزار ملیۆنێر توركیایان بەجێهێشتووە

رۆژنامەیەكی كوەیتی ئاشكرای كردوە، لەماوەی 2 ساڵی رابردوودا بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ئەمنیەوە 12 هەزار ملیۆنێر توركیایان بەجێهێشتووە.

رۆژنامەی قەبەسی كوەیتی لەراپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەكردوە، ناسەقامگیری دۆخی سیاسی توركیا كاردانەوەی خراپی لەسەر دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە دروستكردوەو وایكردووە كۆچكردنی دەوڵەمەندان ببێتە دیاردە، جگەلەوەش لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا دەیان هەزار فەرمانبەری حكومەت بەتۆمەتی بەشداریكردنیان لەكودەتا شكستخواردوكەی توركیا دادگایی كراون‌و دوور خراونەتەوە.

رۆژنامەكە رونیكردۆتەوە، زۆرینەی ئەو دەوڵەمەندانەی لەتوركیا كۆچیان كردووە روویان لەیەكێتی ئەوروپا كردووە، بەتایبەتی ئەڵمانیا چونكە لەڕووی جوگرافیەوە لێیانەوە نزیكەو شارەزای یاساكانی كاركردنی ئەو وڵاتەن.



PM:03:35:06/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 421 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌