كۆمپانیای جاگوار و تێسلا له‌به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەباییدا كێبركێی به‌هێز ده‌كه‌ن

كۆمپانیای جاگوار یەكەم مۆدێكی ئۆتۆمبێلی كارەبایی خۆی خستە بازاڕەوە كە بە I-Pace ناسراوە و بە شێوەیەك دروست كراوە پاترییەكانی بە خێرایی پڕ دەبنەوە و بە یەكەم مۆدێلی ئەو ئۆتۆمبێلانەش هەژمار دەكرێت كە وەك ركابەرێكی سەرسەختی ئۆتۆمبێلی جۆری تێسلا دەخرێنە بازاڕەوە.

ساڵی ٢٠١٢ تێسلا  مۆدێلی ئێسی خستە بازاڕەوە كە بەم كارەی تەواوی كارگەكانی ئۆتۆمبێلی دنیای سەرسام كرد. ئەو هەنگاوەی تێسلا بووە هۆی ئەوەی جۆرەكانی تری ئۆتۆمبێلیش، هەوڵی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی پێشكەوتوو بدەن. خەریكە ئەم هەوڵانە ئەنجامیان دەبێت و تا كۆتای ئەمساڵ كۆمەڵێك مۆدێلی نوێی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە لایەن كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێل دەخرێنە ڕوو.

لە دوای جاگوار بڕیارە ئاودی جۆرێكی نوێی ئۆتۆمبێلی بەرز بە ناوی E-TRON بخاتە بازاڕەوە و لە كۆتای ساڵەكەش پۆڕشە ئۆتۆمبێلێكی نوێی كارەبایی دەخاتەروو و ساڵی داهاتووش، مەرسیدیس بێنز ئۆتۆمبێلی كارەبایی دەخاتە بازاڕەوە.

ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی جەگوار خاوەنی دوو مەكینەیە و مەكینەكانیش لە ٤٣٢ پاتری هێز وەردەگرن كە لە ژێرەوەیان جێگیر كراون، لە ماوەی پێنج چركەدا خێرایی ئۆتۆمبێلەكە دەگاتە ١٠٠ كیلۆمەتر و تا ٢٠٠ كیلۆمەتریش خێرایییەكەی بەرز دەبێتەوە.
 



PM:06:37:05/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 319 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌