خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار دابه‌شكران


فیلمی "The Shape of Water"ی ده‌رهێنه‌ری مه‌كسیكی، گیله‌رمۆ دی تۆرۆ، له‌ میانی رێوره‌سمی دابه‌شكردنی ٩٠ـه‌مین خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاردا، بووه‌ خاوه‌نی چوار خه‌ڵات، له‌ نێویشیاندا خه‌ڵاتی "باشترین فیلم" و "باشترین ده‌رهێنه‌ر".

رێوره‌سمی دابه‌شكردنی ٩٠ـه‌مین خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار، كه‌ له‌ سه‌ر شانۆی دۆڵبی له‌ هۆڵیوود سازكرا، له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ری كۆمێدی "جەیم کەمیڵ"ه‌وه‌ پێشكه‌شكرا.

خاوه‌نی خه‌ڵاته‌كانی ٩٠ـه‌مین رێوره‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار به‌م شێوه‌یه‌:

باشترین فیلم: "The Shape of Water"

باشترین ده‌رهێنه‌ر: گویلەرمۆ دیل تۆرۆ، له‌ فیلمی "The Shape of Water"

باشترین ئه‌كته‌ری پیاو: گاری ئۆڵدمان له‌ فیلمی "Darkest Hour"

باشترین ژنه‌ ئه‌كته‌ر: فرانسێس مه‌كدۆرماند، له‌ فیلمی "Three Billboards Outside Ebbing, Missouri"

باشترین ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ری پیاو: سام رۆكویڵ، له‌ فیلمی "Three Billboards Outside Ebbing, Missouri"

باشترین ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ری ژن: ئاڵیسن جانی، له‌ فیلمی "I, Tonya"

باشترین سیناریۆی ره‌سه‌ن: جۆردن پییڵ، له‌ فیلمی "Get Out"

باشترین سیناریۆی گونجێنراو: جه‌یمس ئایڤری، له‌ فیلمی "Call Me By Your Name"

باشترین ده‌رهێنه‌ری دیمه‌ن: رۆجه‌ر ئه‌ی دێكینز، له‌ فیلمی "Blade Runner 2049"

باشترین موزیكی ره‌سه‌ن: ئالێكسانده‌ر دێسپڵات، له‌ فیلمی "The Shape of Water"

باشترین گۆرانی ره‌سه‌ن: "Remember Me" له‌فیلمی "Coco"

باشترین ماكیاژ: "Darkest Hour"

باشترین دیزاینی جلوبه‌رگ: "Phantom Thread"

باشترین فیلم به‌ زمانی بیانی: "A Fantastic Woman" له‌ شیلی

باشترین ئیفێكتی وێنه‌: "Blade Runner 2049"

باشترین خه‌یاڵ: "Dunkirk"

باشترین ده‌نگی خه‌یاڵی: "Dunkirk"

باشترین میكساژی ده‌نگ: "Dunkirk"

باشترین دۆكیۆمێنتاریی: "Icarus"

باشترین كورته‌ دۆكیۆمێنتاریی: "Heaven is a Traffic Jam on the 405"

باشترین فیلمی ئه‌مینه‌یشن: "Coco"

باشترین كورته‌ ئه‌مینه‌یشن: "Dear Basketball"

باشترین كورته‌ فیلم: "The Silent Child"

باشترین به‌رهه‌مهێنانی دیزاین و دیكۆراتی ده‌نگ: "The Shape of Water"


PM:12:11:05/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 483 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌