بینالی یڵدرم: قەبارەی وەبەرھێنانی کەرتی تایبەت زیاترە لە ٩٠٠ ملیار لیرە

سەرۆک وەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند "قەبارەی وەبەرھێنانی کەرتی گشتی بۆ ئەمساڵ ١٢٨ ملیار لیرەیە, وەبەرھێنانی کەرتی تایبەتیش زیاترە لە ٩٠٠ ملیار لیرە.

 کەواتە زیاتر لە ترلیۆنێک وەبەرھێنان ئەنجامدەدرێت. لەبەرئەوە تورکیا کەرتێکی تایبەتی ھەیە کە شانازیی پێوەبکرێت. ئەمەش دەستەبەری ئایندەی ئێمەیە. تورکیا بەئاسانی کاریگەریی قەیرانە ناوچەیی و جیھانییەکانی بەرناکەوێت و بەردەوامە لە گەشەی ئابووری".

سەرۆک وەزیرانی تورکیا، وتی: "لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا لە سەرانسەری تورکیادا، نۆ ھەزار و ٦١٣ کۆمپانیا دامەزراوە. ژمارەی کۆمپانیاکان بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشووتر سەدا ٦١ زیادی کردووە. ئەمانە پێشکەش بەوانە دەکەم کە باسی سیناریۆکانی کارەسات بۆ ساڵی ٢٠١٨ دەکەن".



PM:01:03:02/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 487 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌