ئاوی كۆگاكراوی بەنداوەكانی عیراق تەنها 9 ملیار مەتر سێجایە


 وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق تەئكید دەكاتەوە، ئاوی كۆگاكراوی بەنداوەكانی عیراق تەنها 9 ملیار مەتر سێجایە، ئەوەش لەكاتێكدایە بەنداوەكان توانای گلدانەوەی 96 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.

زافر عەبدوڵا راوێژكاری  وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایگەیاند: بەنداوەكانی وڵات توانای گلدانەوەی 96 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە، بەڵام ئەو ئاوەی ئێستا لەسەرجەم بەنداوەكاندا كۆگاكراوە  9 ملیار مەتر سێجا تێپەڕ ناكات، ئەوەش لەكاتێكدایە ئەم بارانەی چەند رۆژی رابردوو زیاتر لەنیو ملیار مەتر سێجا ئاوی بۆ بەنداوەكان زیادكردووە.

روونیشیكردۆتەوە: ئەو ئاوەی لەبەنداوەكان گل دەدرێتەوە، لەوەرزی هاویندا دەبێتە تاكە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی  پارێزگاكانی  ناوەڕاست‌و باشووری عیراق، جگە لەوەش عیراق بۆ كۆگاكردنی ئاو لەبەنداوەكانیدا بەرێژەی لەسەدا 70 پشت بەباراناو دەبەستێت.


PM:04:07:01/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 533 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌