به‌رێوبه‌رایه‌تی كشتوكاڵ ستایشی بازرگانان و كۆمپانیاكانی سلێمانی ده‌كات


به‌رێوبه‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ''بازرگانان و نوسنیگه‌ و كۆمپانیا كشتوكاڵیه‌كان كه‌مترین سه‌رپێچیان تۆماركردوه‌ و كه‌مترین بڕی ده‌رمانی تۆمارنه‌كراو دێته‌ سلێمانیه‌وه‌، سپاستی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و كۆمپانیاكان ده‌كه‌ین كه‌ هه‌میشه‌ هاوكارمان بوون''.

رزگار حه‌مه‌ خدر، جێگری به‌رێوبه‌ری كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند ''بازرگانان و كۆمپانیا كشتوكاڵیه‌كان به‌ ته‌واوی باپه‌ندن به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و رێنمایانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانمانه‌وه‌ پێانده‌درێت و له‌ ساڵی ٢٠١٦وه‌ كه‌مترین سه‌رپێچیان تۆماركرده‌وه‌ به‌جۆرێك ئه‌توانین بڵین شاری سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت له‌ڕووی  نه‌بوونی ماده‌ی قڕكه‌ری زیانبه‌خش و نه‌بونی ده‌رمانی كشتوكاڵی بێ مۆڵه‌ت و تۆمارنه‌كراو''.

جێگری به‌رێوبه‌ری كشتوكاڵی سلێمانی راشیگه‌یاند ''زۆر سپاستی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كه‌ین كه‌ هه‌میشه‌ خه‌مخۆری كه‌رتی كشتوكاڵ بوون له‌رێگه‌ی هاوكاری مادی و سپۆنسه‌ر كردنی پرۆژه‌كانه‌وه‌ هه‌وڵی به‌ره‌وپیش بردن و به‌هێزكردنی ئه‌م كه‌رته‌یان داوه‌، تازه‌ترین پرۆژه‌یان هه‌وڵی ره‌خساندنی هه‌لی كار كردنه‌ بۆ ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ كشتوكاڵیانه‌ی كه‌ دوای ته‌واوكردنی خوێندن دانه‌مه‌زراون له‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولێكی به‌هێزكردنه‌وه‌ دوباره‌ راده‌هێنرێنه‌وه‌ و ئاماده‌ ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی خانوی پلاستیكی و نوسینگه‌ و كۆمپانیا كشتوكاڵیه‌كان بكه‌ن و شوێنی سه‌رجه‌م ئه‌ندازیه‌ ئێرانی و عه‌ره‌ب وبیانیه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه‌''.

وه‌سفی خه‌لیل راوێژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی دوایی ته‌واوكردنی خوێندن بێ كارن و نه‌توانراوه‌ هه‌لی كاركردنیان بۆ بره‌خسێنرێت بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ هاوكاری كۆمپانیا كشتوكاڵیه‌كان جارێكی تر ئه‌م ئه‌ندازیارانه‌ له‌ڕێگه‌ی خولی به‌هێزكردن و راهێنانه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌نوسینگه‌ و كۆمپانیا كشتوكاڵكیه‌كان كار بكه‌ن و سه‌رپه‌رشتی خانووه‌ پلاستیكیه‌كان بكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باشه‌ بۆ به‌ره‌وپێش بردنی زیاتری كه‌رتی كشتوكاڵ به‌زركردنه‌وه‌ كوالێتی به‌رهه‌می جوتیارانی كوردستان''.




PM:03:20:01/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 809 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌