عیراق دەستی بەبونیات نانەوەی فڕۆكەخانەی موسڵ كردووە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ئاشكرای دەكات، كارەكانی بونیاتنانەوەی فرۆكەخانەی موسڵ دەستیپێكردووە دوای ئەوەی لەلایەن رێكخراوی داعشەوە بەتەواوی وێران كرابوو.

بەشار كیكی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ رایگەیاند، لیژنەكانی ئەندازەیی‌و تەنكیكی لەفڕۆخانەی نێودەوڵەتی موسڵ دەستیان بەكارەكانیان كردووە، تاوەكو ببێتە یەكەمین فڕۆكەخانە كە لەدوای ئازادكردنی لەدەستی رێكخراوی تیرۆستی داعش بونیات دەنرێتەوە .

وتیشی، لەئێستادا شەقامی فڕۆكەخانەی موسڵ چاككراوەتەوە‌و كارەكانی ناو فڕۆكەخانەكەش وەك رێگای نیشتنەوەی فڕۆكە دەستی پێكردووە، بەم نزیكانەش بەتەواوی دەكرێتەوە‌و پێشوازی لەهاتنی فڕۆكەی وڵاتانی عەرەبی‌و بیانی دەكرێت.


PM:10:42:27/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 409 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌