كۆنگرەیەكی نوێ بۆ ئاوەدانكردنەوەی عیراق رێكدەخرێت

سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی عەرەب لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەئامانجی هاوكاریكردنی عیراق، مانگی داهاتوو كۆنگرەیەكی گەورە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عیراق لەبارەگای كۆمەڵی وڵاتانی عەرەبی رێكدەخرێت كە تێیدا ژمارەیەك لەوەبەرهێنەرانی وڵاتانی عەرەبی و گەورە لێپرسراوانی عیراق بەشداری دەكەن.

راشیگەیاند،بەشێكی كۆنگرەكە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە بچوك و مامناوەندەكان تەرخان دەكرێت‌و بەشێكی تری كۆنگرەكەش بۆ سەردانكردنی شارە پیشەسازییەكان و ئەو پرۆژانە تەرخان دەكرێت كە پێویستیان بەهاوبەشی‌و پاڵپشتی دارایی هەیە.

ئامادەكارەییكان بۆ بەستنی ئەو كۆنگرە نوێیە لەكاتێكدایە،  لەناوەڕاستی ئەم مانگەشدا كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عیراق لەكوەیت رێكخرا، بڕی 30 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی عیراق كۆكرایەوە.


AM:11:29:26/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌