قاوه‌ی له‌ به‌فراو دروستكراو له‌ ده‌ریاچه‌ی چڵدر

ده‌ریاچه‌ی چڵدر كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی ناوچەی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵه‌ و چینی سه‌ره‌وه‌ی به‌ستوویه‌تی، بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی و پۆل پۆل رووی تێ ده‌كه‌ن.

قوتابیانی زانكۆی دوزجه‌، ئیلكه‌ر پۆڵات و به‌رنا ئاڵتان كه‌ به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێكسپرێس هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ دوای سه‌ردانیكردنی ساریکامش و قه‌رس سه‌ردانی ده‌ریاچه‌كه‌یان كرد.

پۆڵات و ئاڵتان قاوه‌جۆش و قاوه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا و‌ له‌ به‌فراو قاوه‌یان دروست كرد. پۆڵات ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ناوچه‌كه‌ زۆر جوان و دڵڕفێنه‌ و گه‌شتێكی زۆر خۆشیان ئه‌نجام داوه‌.

به‌رنا ئاڵتانیش تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی وێڕای ناوازه‌یی ناوچه‌كه‌ دروستكردنی قاوه‌ش به‌ به‌فراو چێژێكی دیكه‌ی هه‌یه‌. 


PM:12:55:25/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌