شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌شداری له‌ پێشه‌نگايه‌كى نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن له‌ ئێران

شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ بازرگانانی بواری كشتوكاڵ به‌شداری له‌ پێشه‌نگايه‌كى نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن له‌ ئێران.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2018/2/24 شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌شداری له‌پێشه‌نگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كرد له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ بواره‌كانی كشتوكاڵى و ژينگه و وزەى پاك.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌سفی خه‌لیل، راوێژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند "ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند بازرگانێكی شاری سلێمانی كه‌ له‌بواری كشتوكاڵدا كارده‌كه‌ن سه‌ردانی ئه‌م پێشانگایه‌مان كرد و نزیكه‌وه‌ به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و داهێنانه‌ تازانه‌ ئاشنا بووین كه‌ له‌ پێشانگاكه‌دا نمایش كران به‌و هیوایه‌ی بتوانین له‌كوردستان سوودیان لێوه‌ربگرین".

راوێژكاری كشتوكاڵی ژوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه‌ له‌پێشانگا و كۆنفرانسه‌ زانستییه‌ جیهانیه‌كان به‌شداری بكات، به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ ئه‌زمونی وڵاتانی پێشكه‌توو بۆ كوردستان و ئاشناكردنی جوتیارانی كوردستان به‌داهێنانه‌ نوێیه‌كانی بواری كشتوكاڵ و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ". 



PM:09:05:24/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌