به‌ڤیدیۆ... خێراترین هۆکاری گواستنەوە له‌ جیهاندا لە دوبەی نمایشکرا

بۆیەکەمجار لە شاری دوبەی خێراترین هۆکاری گواستنەوە لە جیهان لە ساڵی ٢٠٢٢ دەکرێتەوە و دەتوانێت بە خێرایی ١٢٠٠ کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا گەشت بکات .

تەکنەلۆجیاکە بە "هایپەر لوپ" ناودەبرێت و لەڕێگەی تەنە شێوە تیوبەکان بەناو ڕێڕەوە تایبەتەکان گەشت دەکات و دەتوانێت لە ئەبو زەبی بۆ شاری دوبەی بە ١٢ خولەک گەشت بکات و لەیەک ڕۆشتندا ١٠ کەس هەڵبگرێت .

هەرچەندە تەکنەلۆجیاکە دەتوانێت زۆر بە خێرایی بڕوات بەڵام لەبەر سەلامەتی گەشتیارەکان لە ڕێگە نادرێت بگاتە زۆرترین ئاستی و بەوەش ٩٠ خولەک گەشتکردن بە خێرایی ١٤٠ کیلۆمەتر لەنیوان دوو شەرەکە بە ئوتومبیل بۆ ١٢ خولەک کەمدەکاتەوە .

تەکنەلۆجیاکە لە ئێستادا نمونەکانی نمایشکراوە و بە بڕی ملیارەها دۆلاری بۆ تەرخانکراوە بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢ دەست بە گەشت بکات و هەتا ساڵی ٢٠٣٠ زۆربەی ناوچەکانی وڵاتی ئیمارات دەگرێتەوە .
 




PM:05:14:24/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌