به‌هێزترین فڕۆكه‌ی بازرگانی جیهان Airbus A350-1000 له‌ قه‌ته‌ره‌

له‌ دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر رێوڕه‌سمی پێشوازیکردن له‌ گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین فڕۆكه‌ی بازرگانی جیهان Airbus A350-1000 رێكخرا كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ست به‌ خزمه‌ت ده‌كات.

ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر به‌كارده‌هێنرێت، له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر، ئه‌كبه‌ر ئه‌لباكر له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ پیشكه‌شی كرد، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر ده‌یه‌وێت له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵدا، 41 فڕۆكه‌ی دیكه‌ بكڕێت و به‌ پێی پێویستیش ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ 45-50.

ئەکبەر باكر باسی له‌وه‌یش كرد كه‌ هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر له‌ ماوه‌ی سێ مانگی داهاتوودا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م به‌كارهێنه‌ری Airbus A350-1000 له‌ جیهاندا و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ دووه‌م فڕۆكه‌ی هه‌مان مۆدێل وه‌رده‌گرن بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ به‌رواره‌كه‌ی بكات.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت قه‌ته‌ر فڕۆكه‌ی Airbus A350-1000 له‌ گه‌شته‌كانی نێوان دۆحه‌ و له‌نده‌ن به‌كاربهێنێت.


PM:05:13:23/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 515 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌