عیراق 540 كاڵای ئوردنی لەگومرگكردن دەبەخشێت

وەزارەتی پیشەسازی‌و بازرگانی ئوردن تەئكید دەكاتەوە، حكومەتی عیراق بەشێوەیەكی رەسمی نزیكەی 540 كاڵای جۆراو جۆری وڵاتەكەی لەباجی گومرگی  بەخشیووە.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی پیشەسازی‌و بازرگانی ئوردن، گفتوگۆو دانوستانەكان لەگەڵ لایەنی عیراقی بۆ جێبەجكردنی بڕیاری بەخشینی كاڵاكانی ئوردن لەباجی گومرگی بەردەوامی هەیە‌و بەجێبەجێكردنی ئەو بڕیارەش، قەبارەی هەناردەكانی ئوردن بۆ عیراق لەرێگەی وشكانیەوە زیاتر دەبێت.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لایەنی عیراقی بەڕەسمی بریاریداوە نزیكەی 540 كاڵای جیاوازی ئوردنی لەوەرگرتنی باجی گومرگی  ببەخشێت، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو بڕیارە نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.


PM:08:48:21/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 775 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌