بازاڕێك بۆ كاركردنی خانمان كرایەوە

بۆ یەكەمجار لە قەزای چەمچەماڵ بازاڕێكی تایبەت بۆ فرۆشتنی كەلوپەلی دەستی و كاركردنی ژنان كرایەوە.

چرۆ مەسعود خاوەنی ماڵی چرۆ بۆ خانمان لەوبارەیەوە وتی "لە روانگەی ئەوەی خانمان نیوەی كۆمەڵ و دایكی نیوەكەی ترن، بۆ پاڵپشتی خێزان بەتایبەتی لەم قەیرانەدا، ئەم پرۆژەیەمان راگەیاند".

وتیشی "پرۆژەكە جگە لە نمایشكردنی كەلوپەلی كاری دەستی خانمان، دەبێتە ناوەندێك بۆ فێركردن لە رێگەی كردنەوەی خولی جیاجیا و پاشان فرۆشتنیان".

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشی ساڵۆن و بەشی جوانكاری و فرۆشتنی كەلوپەلی نوێ و دەستی دووەم و كاری دەستی هەیە، بۆیە خانمان دەتوانن بێنە ئێرە و سەردانیان بكەن و كارمان لەگەڵ بكەن.

لەلایەن خۆیشیەوە، رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ وتی "كردنەوەی ئەم بازاڕە دەرخەری سیمای جوانی قەزای چەمچەماڵە، هۆكارێكی باشیشە بۆ ئەو ئافرەتە گەنجانەی دەرچوی زانكۆ و پەیمانگاكانن و دانەمەزراون دەتوانن لێرە تواناكانیان بەگەڕبخەن".

وتیشی "ئێمە وەك ئیدارە و هەروەها رێكخراوەكانیش پشتیوانی تەواویان دەكەین، داواش دەكەم خەڵكی سەردانی ئەم بازاڕە بكەن".
 
نه‌وا


PM:04:37:20/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 467 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌