دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا دروستکردنی گەورەترین وێستگەی کارەبایی ڕووناکی لە جیهاندا ڕاگەیاند

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی باشوری ئوسترالیا پلانێکیان ڕاگەیاندووە بۆ گۆڕینی هەزاران خانوو بۆ گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبایی ڕووناکی لە جیهاندا.

بە گوێرەی پلانەکە بێت، نزیکەی ٥٠ هەزار خانوو لەو ویلایەتەدا بە تابلۆی خۆری و پاتریی بەرهەمهێنراوی کۆمپانیای تێسلاوە دەبەسترێنەوە، کە تێچووی ئەو کارەش بێبەرامبەر دەبێت.

تێچووی ئەو پڕۆژەیە دەکەوێتە ئەستۆی زیادەی فرۆشی کارەبایی بەرهەمهێنراو بیمەیەکی حکومی بە بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئوسترالی، هەروەها بڕی قەرزێکی ٣٠ ملیۆن دۆلاری ئوسترالی کە لە لایەن سندوقی وەبەرهێنانی حکومی تایبەت بە تەکنەلۆجیای وزەی نوێبووەوە دابین دەکرێت.

پڕۆژەکە لە سەرەتادا بە قۆناغێکی ئەزموونیدا تێپەڕ دەبێت کە تیایدا کەرەستەی بەرهەمهێنانی کارەبایی لە ١١٠٠ یەکەی نیشتەجێبوونی گشتی جێگیر دەکرێن.

سەرۆکی حکومەتی ویلایەتی باشوور جەی ویزرل لە بەیاننامەیەکدا وتی، حکومەتەکەم گەورەترین پاتری لە جیهاندا پێشکەشکرد، ئێستاش گەورەترین وێستگەی کارەبایی ڕووناکی لە جیهاندا پێشکەش دەکەین.

وتیشی، خانووی دانیشتوان وەک هۆکارێکی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە ویلایەتەکەماندا بەکاردەهێنین، بە جۆرێک کە خێزانەکان بەشدار دەبن لە پاشەکەوتکردنێکی زۆری بڕە پارەی کارەبای تایبەت بە خۆیان.


PM:04:58:19/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 522 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌