لەماوەی سێ رۆژەی کۆنفرانسی نۆژەنکردنەوەی عێراق 30 ملیار دۆلار کۆکراوەتەوە


وەزیری دەرەوەی کوێت رایگەیاند، لەماوەی ئەو سێ رۆژەی کۆنفرانسی نۆژەنکردنەوەی عێراق کە لە پایتەختی وڵاتەکە بەڕێوەچوو، بڕی نزیکەی 30 ملیار دۆلار بۆ عێراق کۆکراوەتەوە.

شێخ سەباح خالید سەباح ، وەزیری دەرەوەی کوێت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی بەر لە کۆتاییهێنان بە کۆنفرانسی نۆژەنکردنەوەی عێراق بڕی پارەی کۆکراوی راگەیاند کە بڕەکەی 29 ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆرترین بڕە پارەی بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق تەرخانکردووە کە 3 ملیار و دۆلارە.

لەدوای ئەمریکا ، سعودیە زۆرترین یارمەتی بێ بەرامبەری پێشکەش بە عێراق کردووە بە بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ، عادل جوبێر، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی عێراق و پەرەپێدانی هەناردەکردن تەرخان دەکەین.

لەلایەکی دیکەوە تورکیا بڕە پارەیەکی زۆری تەرخانکردووە بۆ عێراق وەک قەرز کە بڕەکەی 5 ملیار دۆلارە ، نێردەی حکومەتی تورکیا لە کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند کە وڵاتەکەی 5 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق تەرخاندەکات.

کوێت دوو ملیار دۆلاری بۆ عێراق تەرخانکرد، شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسوباح ، میری کوێت رایگەیاند،" ئێمە بڕی یەک ملیار دۆلار وەک قەرز بە عێراق دەدەین و ملیارێک دۆلاریش بۆ وەبەرهێنان لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق تەرخان دەکەین."

تورکیا 5 ملیار دۆلاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق تەرخانکرد. نێردەی حکومەتی تورکیا لە کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند کە وڵاتەکەی 5 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق تەرخاندەکات

قەرزی وڵاتان 15 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە

بانکی جیهانی 6 ملیار دۆلار
کوێت یەک ملیار دۆلار
تورکیا 5 ملیار دۆلار
سعودییە یەک ملیار دۆلار
قەتەر یەک ملیار دۆلار
ئیمارات 250 ملیۆن دۆلار
سندووقی کۆمەڵایەتی عەرەب ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار
بانکی گەشەسەندنی نێودەوڵەتی500 ملیۆن دۆلار 
ئیتاڵیا 260 ملیۆن دۆلار

قەرزە ناسیاسی و پشتگیری دارایی و گەرەنتی پڕۆژەکان 11 ملیار و 610 ملیۆن دۆلار

ئەمریکا 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار
کوێت 1 ملیار دۆلار
سعودییە 500 ملیۆن دۆلار
ئیمارات 2 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار
بەریتانیا 210 ملیۆن دۆلار
ژاپۆن ملیارێک و 200 ملیۆن دۆلار
کوێت 100 ملیۆن دۆلار
یەکێتی ئەورووپا 493 ملیۆن دۆلار
ئیمارات 50 ملیۆن دۆلار
تورکیا 50 ملیۆن دۆلار
بەڕیتانیا 13 ملیۆن دۆلار
ژاپۆن 100 ملیۆن دۆلار
کۆریای باشوور 10 ملیۆن دۆلار
ئیتاڵیا 11 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار
کەنەدا 12 ملیۆن دۆلار
ئەڵمانیا 390ملیۆن دۆلار
فینلەندا 12 ملیۆن دۆلار
لۆکسەمبۆرگ 2 ملیۆن دۆلار

بە بۆچوونی شارەزایان، هۆکاری سەرەکیی ئەوەی کە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە بەپێی پێویست بە دەم داواکارییەکانی عێراقەوە نەچوون بۆ ناسەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی و بەرزی رێژەی گەندەڵیی لە عێراق دەگەڕێتەوە کە بێمتمانەیی دروستکردووە. 


PM:04:55:16/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 453 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌