كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لەكوێت بە كۆكردنەوەی 30 ملیار دۆلار كۆتایی هات


وەزیری دەرەوەی كویت، سەباح خالد، ئێوارەی ئەمڕۆ(چوارشەممە) كۆتاییهاتنی كارەكانی كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراقی لەوڵاتەكەی بە كۆكردنەوەی 30 ملیار دۆلاری ئەمریكی راگەیاند.
 
وەزیری دەرەوەی كوێت لە وتەی كۆتایی كۆنگرەكەدا رایگەیاند كە كۆتایی كارەكانی كۆنگرەی ئاوەدانكردنی عێراق بە سەركەوتویی رادەگەیەنین.
 
ئاماژەی بەوەشدا كە هاوكاری و پشتیوانە داراییەكان سەرجەم بەشداربوانی كۆنگرەكە رەنگدانەوەی ئەوەیە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی راشكاوانە پابەندە بە پتەوكردنی ئایندەیەكی سەقامگیر بۆ عێراق.
 
ئەوەشی خستەڕو كە بەشداری 76 وڵات و رێكخراوی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و 51 سندوقی گەشەپێدان و دامەزراوەیی دارایی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و 107 رێكخراوی ناحكومی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هەروەها یەك هەزار و 850 لایەنی پسپۆڕ لە نوێنەرانی كەرتی تایبەت، ئەنجامەكەی ئەوەبوە كە 30 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق كۆكراوەتەوە.
 
كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لەكوێت رۆژی دوشەممەی رابردو لەو وڵاتە دەستی بەكارەكانی كردو ئێوارەی ئەمڕۆ كۆتایی پێهات.


PM:08:19:14/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 101 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌