ساڵانە 10 هەزار فیزای فەڕەنسا دەدرێت هاوڵاتیانی كوردستان


كونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت هەواڵی وەستاندنی پێدانی فیزا بە هاوڵاتیانی كوردستان دورە لە ڕاستیەوە و ساڵانەش 10 هەزار فیزا دەدرێت بە خوازیاریانی گەشت بۆ فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستانەوە.

دومینك ماس لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە " ئەوانەی باس لە ڕاگرتنی پێدانی فیزا دەكەن لە كونسوڵخانەی هەولێر دەیانەوێت چاوبەست بكەن و بنەمای ڕاستی نیە و ساڵانە لانی كەم 10 هەزار فیزا دراوە".

وتیشی" ڕیژەی داواكردنی وەرگرتنی فیزا لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ فەڕەسنا بەشێوەیكی بەرچاو زیادی كردووە و كۆمپانیاكانیش فیزا وەردەگرن".


PM:02:51:14/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 719 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌