بەهۆی ئەنفلۆنزای باڵندەوە 25 ملیۆن پەلەوەر لەئێران لەناودەبرێن

بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان، دەسەڵاتدارانی ئێران 25 ملیۆن پەلەوەر لەناو دەبەن.

(ناسر نەبی پور) سەرۆكی یەكێتی پیشەوەرانی بواری مریشك‌و هێلكە لەتاران رایگەیاند، بەهۆی دوایین حاڵەتەكانی ئەنفلۆنزای باڵندەوە كە لەئێران تۆماركراون، نزیكەی 25 ملیۆن پەلەوەر لەناوبراون، ئەوەش لەسەدا 40ی كۆی پەلەوەری ئێران دەكات.

وتیشی، بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەو لەناوبردنی ئەو پەلەوەرانە وایكردووە، بەرهەمی هێلكە لەئێران كەم ببێتەوەو كاریگەرییش لەسەر بەرزبوونەوەی نرخ دروست بكات.

سەرۆكی یەكێتی پیشەوەرانی بواری مریشك‌و هێلكە لەتاران ئاماژەی بەوەشكردوە، كە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی ناوخۆ، لەئێستادا هەفتانە 50 بارهەڵگر هێلكە لەتوركیاوە هاوردەی ئێران دەكرێت.



AM:11:46:14/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 74 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌