فەرمانی کردنەوەی فرۆکەخانەکان لە بەغداوە دەرچووە

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت، فەرمانی کردنەوەی فرۆکەخانەکان، دەرچووە لەبەغداوە و بۆ گەشتی عەمرەکاران، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر بۆ سعودیە.

تاھیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیاند "نزیکەی دوو ھەفتە زیاتر ڕەزامەندییەک دەرچووە، لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بۆ کردنەوەی فرۆکەخانەکان، بۆ دەستپێکردنی گەشتی نێودەوڵەتی بۆ عومرەکاران، بەڵام تائێستا ھیچ وادەیەک بۆ جێبەجێکردنی دانەنراوە وەھیچ میکانیزمێکی بۆ دانەنراوە". 

وتیشی"تائێستا ھیچ شتێک لەو بارەیەوە بە فەرمی بە ئێمە نەوتراوە ،ئێمە ئومێد دەکەین کە ئەم کارە جێبەجێ بکرێت بە زوترین کات کە دەستپێکی باش دەبێت بۆ گەشتەکانی دیکە".

٢٩ی ئەیلولی ئەمساڵ، لەدوای بەڕێوەچوونی ریفراندۆم، لەھەرێمی کوردستان فرۆکەخانەکانی ھەرێم، لەلایەن دەستەی فرۆکەوانی عێراقەوە، بەرووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا داخراوە.

خەندان


PM:03:12:13/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 1213 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌