ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوا له‌ عه‌بادی‌ ده‌كات موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم خه‌رجبكات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت ، عەبادی بە بەڵێنەكانی كە بە جوتیاران و موچەخۆرانی دابوو كە هاوڵاتیانی هەرێم برسیناكات ، بەڵام جگە لە برسیكردن ، هەموو لایەكی توشی چاوەروانییەكی بێ ئومێدی و دڵە راوكێ كردوە .
 
ئەمرۆ ، 13 ی 2 ی 2018 ئازاد محەمەد ، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەییدا ، پەیامی ئەنجومەنەكەی ئاراستەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد لە بەرامبەر دەستی بەدەستیكردنی عەبادی بەرامبەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و رایگەیاند "وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  بەرامبەر بەڵێنەكانی حەیدەر عەبادی كە بە موچە خۆران  و جوتیارانی هەرێمی كوردستانتاندابوو ، بەردەوام  لە وتاری هەفتانەدا بانگەشەی ناردنی موچەتان دەكرد ، عێراقیەكان و هەرێمی كوردستان و جیهانتان دڵنیا دەركردەوە كە هاوڵاتیانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانتان  برسیناكەن ، بەڵام بەداخەوە جگە لە برسیكردن هەموو لایەكتان توشی چاوەروانییەكی بێ ئومێدی و  دڵەراوكێ كردوە "

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پەیامەكەیدا راشیگەیاند "نەناردنی موچە بە بیانوی وردبینی كردن دەبێتە هۆكارێك لەسەر كەمكردنەوەی متمانە لە نێوان هاوڵاتیان و موچەخۆرانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدراڵ.

بایۆمەتری بەشێكی گرنگە لە وردبینی كە پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم جێبەجێی كردوە"

هاوكات لە بەشێكی تری پەیامەكەی ئەنجومەی پارێزگای سلێمانیدا هاتوە "هیوادارین لای بەرێزتان  عێراقیەكی خاوەن ماف  و حەق بین و دەستوری عێراق بۆ پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان سەبارەت بە موچەخۆران و مافی جوتیاران و ئاوەدانكردنەوە وەك یەك بێت و چیتر دەستی دەستی پێنەكررێت لەوەزیاتر ."

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواش لە عەبادی دەكات كە بەپێی ئەو مادانەی لە دەستورداهاتوە ،فرۆكەخانەكانی هەرێم بكرێنەوە  وداواش كرا  پەیامەكەی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی بەهەند وەربگریرێت"


PM:03:08:13/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 83 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌