عەبادی بەرەو كوێت بەڕێ كەوت

ئەمڕۆ سێ شەممە13ی شوبات سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرەو وڵاتی كوێت بەڕێ كەوت بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق.

سەرچاوەهەواڵیەكانی عێراق بڵاویانكردوەتەوە پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی بەرەو كوێت بەرێكەوتوە بۆبەشداریكردن لە كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق.

كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لەدوێنێ دووشەممەوە لە وڵاتی كوێت بەبەشداری دەیان وڵات و بەشداری نوێنەرانی عێراق كارەكانی دەست پێكردوەو بڕیاریشە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.

بەوتەی بەرپرسانی عێراق بۆئاوەدانكردنەوەی عێراق پێویستیان بە 88ملیاردۆلار هەیە بەتایبەتی ناوچە كارەساتبارەكان كەبەهۆی شەری داعشەوە زیانیان پێگەیشتوە.

جێگەی ئاماژەیە لە كۆنگرەیەی ئاوەدان كردنەوەی عێراقدا وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەشدارە كەلە پارێزگارەكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك و هەردوو وەزیری ئاوەدانكردنەوە پلاندانان پێكهاتووە.


PM:02:59:13/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 85 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌