وه‌فدێكى ژوور به‌شدارى له‌كۆنگره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق ده‌كه‌ن

هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى‌و جێگره‌كه‌ى له‌وڵاتى كوه‌یت به‌شدارى له‌كۆنگره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق ده‌كه‌ن.

ماوه‌ى دو رۆژه‌ كۆنگره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق به‌ به‌شدارى چه‌ندین وڵاتى گه‌وره‌ى جیهان‌و ناوچه‌كه‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان‌و بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌وڵاتى كوه‌یت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌فدێكى گه‌وره‌ى عێراق‌و كوردستانیش به‌شدارى كۆنگره‌كه‌ن. 

هه‌ریه‌ك له‌سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى‌و نه‌وزاد غه‌فور جێگرى دوه‌مى ژوور، به‌شدارى له‌كۆنگره‌كه‌دا ده‌كه‌ن، كه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر نوێنه‌رایه‌تى شارى سلێمانى ده‌كه‌ن.

كۆنگرەی ئاوەدانكردەوەی عیراق كە لەڕۆژانی ١٢ تا ١٤ی شوبات لەكوەیت بەرێوەدەچێت، بەهاوبەشی لەلایەن هەریەك لەعێراق‌و كوەیت‌و یەكێتی ئەوروپاو نەتەوە یەكگرتوەكان‌و بانكی نێودەوڵەتیەوە سەرپەرشتی دەكرێت. زیاتر لە 70 دەوڵەت‌و 250 دامەزراوەو كۆمپانیای جیهانی لەكۆنگرەكەدا بەشدارن و بەغداش خوازیارە بڕی 100 ملیار دۆلاری لەو كۆنگرەیەدا پێببەخشرێت لەپێناو ئاوەدانكردنەوەی عیراقدا.


PM:05:03:12/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 734 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌