قوباد تاڵەبانی لەبارەی موچەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند وردبینی لەلیستی فەرمانبەران و موچەخۆران كارێكی ئاساییە، دەشڵێت: مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی تەسكی حیزبی نەبێتە كۆسپ بۆ مووچەی موچەخۆرانی هەرێم.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەران لەپەیامێكدا كە لەفەیسبوك بڵاویكردۆتەوە دەڵێت: وردبینی لە لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە كارێكی ئاساییە، هەروەها تۆماری بایۆمەتری حكومەتی هەرێم كارئاسانی زۆر بۆ ئەم بابەتە دەكات.

رونیشیكردۆتەوە: هیوادارم هەمان پرۆسێس لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی ناوەندی جێبەجێ بكرێت، مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی تەسكی حیزبی نەبێتە كۆسپ بۆ مووچەی موچەخۆرانی هەرێم.


PM:03:41:12/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 547 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌