ئەمڕۆ كۆنفرانسی بونیادنانەوەی عێراق لە كوەیت دەستپێدەكات

بە بەشداری  زیاتر لە 70 شاندی نێودەوڵەتی جیهانی، ئەمڕۆ دووشەممە كۆنفرانسی بونیادنانەوەی عێراق لە كوەیت دەست پێدەكات، ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

 دەستەی بەڕێوەبەری كۆنفرانسەكە لەلایەن عێراق و كوەیت و یەكیتی ئەوروپا و نەتەوە یەكگرتووەكان و بانكی جیهانی دەبێت، ئامانج لێی دەستەبەركردنی هاریكاری ئابورییە لە چەندین لایەن، هەروەها وەگەڕخستنی پاڵپشتی نێودەوڵەتییە بۆ بونیادنانەوی ژێرخانی ئابووری عێراق دوای وێرانكاریەكانی لە شەڕی دژی داعشدا

شێخ سەباح ئەل ئەحمەد، ئەمیری كوەیت سەرپەرشتیاری گشتی كۆنفرانسەكەیە، بڕیارە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە سەركردایەتی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان و بە یاوەری هەرسێ پارێزگارەكەی هەرێم بەشداری كۆنفرانسەكە ببن.

سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی، سیروان محمەدو پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر بەنوێنەرایەتی شاری سلێمانی بەشداری لەئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق ده‌كه‌ن.

ئەو كۆنفرانسەی كوەیت دوای ئەوە هات، كە لە مانگی رابردوودا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانەی بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس داوای لە رێكخراوە وەبەرهێنانە نێودەوڵەتییەكان كرد یارمەتی وڵاتەكەی بدەن، لە پڕۆسەی ئاوادانكردنەوە و بونیادنانەوەی ژێڕخانی ئابووریدا.



PM:01:02:12/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 82 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌