لەكۆنگرەی ئاوەداكردنەوەی عیراق گفتوگۆ لەسەر 3 تەوەر دەكرێت

حكومەتی بەغدا 3 تەوەری سەرەكی دیاریكردووە بۆ ئەوەی لەگۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عیراق لەكوەیت گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابووری حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە، بەغدا 3 تەوەری سەرەكی دیاریكردوە بۆ ئەوەی لەگۆنگرەی لەكوەیت گفتوگۆی لەسەر بكرێت، یەكەمیان تایبەت بە كۆكردنەوە 100 ملیار دۆلار بۆ  ئاوەدانكردنەوە ناوچە وێرانبووەكان لەرێگەی قەرز‌و یارمەتیە نێودەڵەتیەكانەوە.

وتیشی، دوەمیان خستنەڕووی 250 پڕۆژەی ستراتیژی وەبەرهێنانەو سێیەمیشیان گێڕانەوەی سەقامگیریە بۆ ئەو ناوچانە، ئەوەش پێویستە بەخێرایی ئەنجام بدرێت، چونكە تائێستا ژینگەی ئەو ناوچانە بۆ نیشتەجێبوون گونجاو نیە.



PM:12:52:12/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌