دانەغاز 466 ملیۆن دۆلاریان لەحكومەتی هەرێم وەرگرتووە

كۆمپانیای دانەغاز ئاشكرای دەكات، 466 ملیۆن دۆلاریان لەحكومەتی هەرێم وەرگرتووەو تێكڕای شایستە داراییەكانی تری كۆمپانیاكەشیان تاكۆتایی ساڵی 2017 كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە نەدراوە، گەیشتووەتە 7 ملیۆن دۆلار.

كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ساڵی 2017 قازانجەكانیان زیادیكردووە هۆكارەكەشی بۆ زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانیان لە كەرتی نەوت‌و غازی هەرێمی كوردستان‌و میسر گەڕادۆتەوە.

بەیاننامەكە رونیكردۆتەوە، 466 ملیۆن دۆلاریان لەحكومەتی هەرێم وەرگرتووەو تێكڕای شایستە داراییەكانی تری كۆمپانیاكەشیان تاكۆتایی ساڵی 2017 كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە نەدراوە، گەیشتووەتە 7 ملیۆن دۆلار.

لای خۆشیەوە پاتریك ئاڵمان وارد سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای دانەغاز ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئەو رێككەوتنەمان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆتایی مانگی ئابی ساڵی رابردوو بە بەهای 2 ملیارو 200 ملیۆن دۆلار، ئێمەو هاوبەشەكانمان قازانجێكی باشمان دەست كەوتووە.


PM:12:42:12/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 305 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌