ژووری بازرگانی و پیشەسازی لەھەڵی چارەسەری کێشەی مەرزی سەرتەکدایە

لەگەڵ ئەوەی بڕیاردرا سەرجەم مەرزە لاوەکیەکان بکڕێتەوە بەڵام تائێستا مەرزی سەرتەک بە داخراوی ماوەتەوە، ئەمەش بازرگانانی نیگەران کردووە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەھەوڵی چارەسەرکردندایە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢/١١ ژمارەیەک لە کاسبکارانی ناو مەرزی سەرتەک کە کاری بازرگانی و ئاڵوگۆڕ لەو مەرزە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دەدەن،  سەردانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانیان کرد و لەگەڵ یاسین ڕەحم جێگری سەرۆکی ژوورو ئەحمەد کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی ژوور و نوێنەری بازرگانانی گەرمیان کۆبونەوە.


لەکۆبونەوەکەدا کاسبکاران ڕایانگەیاند "ئێمە لەمەرزی سەرتەک ماوەی چەندین ساڵە کاری بازرگانی دەکەین و ھیچ گرفتێکمان نەبووە بەڵام لەئێستادا حکومەتی عێراقی ھەموو مەرزە لاوەکیەکانی داخست و پاشان بڕیاردرا بە کردنەوەی بەڵام سەرتەک تائێستا داخراوە و ناھێڵدرێت کاری تێدا بکرێت".


ڕاشیانگەیاند "لەمەرزی سەرتەک زیاتر لە ٢ ھەزار کەس کار و کەسابەتی تیادا دەکەن و زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر ڕۆژانە شتومەک دەھێننە کوردستان‌و دەبرێت بۆ ئێران بۆیە لەئێستادا تەنھا لەڕوی کوردستانەوە ڕێگری دەکرێت ئێران ھیچ گرفتێکی کارکردنی نیە".


مەرزی سەرتەک دەکەوێتە ناوچەی دەربەندیخان لەساڵی ١٩٩١ کراوەتەوە و سەر بە ئیدارەی گەرمیانە کە بەردەوام کاری بازرگانی تیادا دەکرێت.


ئەحمەد کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی سلێمانی و نوێنەری بازرگانانی گەرمیان لەکۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند" ئێمە لەگەڵ لایەنی ئێران قسەمانکرد سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان پێی ڕاگەیاندم ھیچ گرفتێکمان لەگەڵ ئەو مەرزە نیە وە ئێمە دامان نەخستووە لایەنی عێراق دایخستووە بۆیە ھیوادارین کە بکرێتەوە و کاری تێدا بکرێت".


ڕاشیگەیاند" ھەوڵەکانمان بەردەوامە لەگەڵ حکومەتی عێراق و لایەنی پەیوەندیدار تا ئەو مەرزە بکرێتەوە و چیتر گرفت بۆ بازرگانان دروست نەبێت کە ڕۆژانە کاری بازرگانی لەو سنورە دەکەن و بژێوی زۆری ھاوڵاتیانی لەسەرە".


حکومەتی عێراق سەرجەم مەرزە لاوەکیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی داخست پاشان بەبڕیارێک دەستی پێکردەوە بەڵام تائێستا تاکە مەرزک کاری تیادا ڕاگیراوە مەرزی سەرتەکە.



PM:07:32:11/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 773 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌