كۆبونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق ئەنجامدراوپەیوەندیەکانی ھەرێم و عێراق گرنگی پێدرا

لەکۆبونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراقدا جەخت لەسەر پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراقکرایەوە.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: ڕۆژی ١٠ی مانگ لە شاری بەسرە کۆبونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان بەڕێوەچوو کە تەواوی سەرۆک ژورە بازرگانیەکانی عێراق و ھەرێم بەشداربون بۆ قسەکردن لەسەر ڕەوشی کاری ژوورە بازرگانیەکان و ڕەوشی بازرگانی و ئابوری لە عێراق و کوردستان.

ڕاشیگەیاند: گرنگی بەباسی خاڵە سنوریەکان درا کە کێشەیان بۆ بازرگانان دروستکردووە و بۆتە ھۆی خاوبونەوەی کاری بازرگانی وە ئەو ئاڵوگۆڕەی لەنێوان ھەرێم و عێراقدا ھەبوو گرفتی بۆ دروستبووە کە پێویستە چارەسەر بدۆزرێتەوە بۆئەوەی پەیوەندیە بازرگانی و پیشەسازیەکان توندو تۆڵ بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا: بڕیاردرا بۆ کۆبونەوەی ئەمجارە بەرپرسانی خاڵە سنوریەکان بانگھێشتی کۆبونەوەکە بکرێن تالەنزیکەوە باس لەکێشەکان و گرفتەکان بکرێن تا بەھەمولایەک بگەینە لێک تێگەشتنێک کەچیتر گرفت بۆ بازرگانان دروست نەکرێت.



AM:09:43:11/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 159 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌