عێراق لەمانگی رابردودا 108 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت لە مانگی كانونی دووەمدا 108ملیۆن بەرمیل نەوتیان لە كێڵگەكانی باشورو ناوەراست فرۆشتوە و نرخی هەربەرمیلێكیش بە زیاترلە63 دۆلاربووە.

لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی نەوتی عێراق كەئەمرۆ شەممە بڵاویكردوەتەو رایگەیاندوە" لە مانگی كانونی دووەمدا 108ملیۆن بەرمیل نەوتی كێڵگەكانی باشورو ناوەراستیان فرۆشتوە ".

ئاماژە شبەوە كراوە كۆی پارەی ئەو نەوتە فرۆشراوە شەش ملیارو 85ملیۆن دۆلاربووەو نرخی هەربەرمیلێكیش بە 63.29 دۆلارفرۆشراوە".

جێگەی ئاماژەیە لە ئێستادا عێراق دووەمین وڵاتی بەرهەمهێنی نەوتە لە دوای سعودیە كە رۆژانە چوارملیۆن و 800هەزاربەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.


PM:01:07:10/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌