كۆبونەوەیەکی بازرگانی لەگەڵ کونسوڵی ئێران ئەنجامدرا

ڕۆژی ٨/٢/٢٠١٨ بە ئامادەبوونی عوسمان شوانی بریاردەری ئەنجومەنی ئابووری و دکتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی وپیشەسازی ھەرێمی کوردستان و عبدللە ئاکرەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان وکۆماری ئیسلامی ئیران و سیروان محمد سەرۆکی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی و ئایاد حسن سەرۆکی ژووری بازرگانی وپیشەسازی دھۆک جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی وپیشەسازی ھەولێر وسلێمانی ژمارەیەک لە ئەندامانی ژووری بازرگانی کۆبونەوەیەکی فراوان لە یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی وپیشەسازی ھەرێمی کوردستان سازکرا .
 
لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا دکتۆر دارا جەلیل خەیات بەخێرھاتنی میوانانی کرد و رایگەیاند کە پێویستە بەردەوام ئەم جۆرە کۆبونەوانە لەنێوان حکومەت و ژووری بازرگانیەکان ھەبێت بۆ ئەوەی کێشە ئابووریەکان تاووتوێ بکەین.

پاشان عوسمان شوانی بریاردەری ئەنجومەنی ئابووری باسی لە تەوەری دانیشتنەکە کرد کە ئامانجی سەرەکی پتەو کردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان وکۆماری ئیسلامی ئیران و چۆنیەتی بەکارخستنی فاکتەرە ئابوریەکان بوو، دواتر گفتوگۆیەکی فراوان ئەنجام درا بۆ گەیشتن بە رێگاچارەیەکی گونجاو بۆ کێشە ئابووریەکان و دروست کردەوەی پەیوەندیە بازرگانیەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئیران .


AM:11:38:10/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌