شەپۆلێكی بەفرو بارانبارین روو لەهەرێمی كوردستان دەكات

كەشناسی هەرێم رایگەیاند شەپۆلێكی بەفرو بارانبارین روو لەهەرێمی كوردستان دەكات و ماوەی چەند رۆژێك بەردەوامدەبێت و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەئەنجامی هاتنی كاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی یەكگرتووی دەربای ناوەڕاست و دەریای سور، شەپۆلێكی بەفرو باران و رەشەبا ناوچەكەمان دەگرێتەوە.

رونیشیكردۆتەوە: شەپۆلەكە لەدرەنگانی شەوی یەكشەممە 11ی شوباتی 2018 دەستپێدەكات و كاریگەرییەكەی بەهێز دەبێت لە رۆژانی دوو شەممەو سێ شەممەو بەردەوامی دەبێت تا نیوەڕۆی رۆ ژی چوار شەممە.

كەشناسی هەرێم راشیگەیاندوە: پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی بەفر لەناوچە شاخاوییەكان و بارانی بەهێز لەشارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ببارێت لەگەڵ بوونی رەشەباو نزمبونەوەی پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو لەزۆربەی ناوچەكاندا، بەتایبەتی لە رۆژانەی 4 شەممەو 5 شەممەی داهاتوو.


PM:12:18:09/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 417 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌