به‌رهه‌می غازی سروشتی عێراق به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌


(جه‌بار لعێبی) وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ نووسراوێكدا بۆ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرای‌ كردووه‌ "ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی عێراق بۆ شه‌ش هه‌زار و 125 ته‌ن له‌ ڕۆژێكدا به‌رزبووه‌ته‌وه‌".

(لعێبی) ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی بۆ هه‌وڵ‌و ماندوبوونی كادێرانی كه‌رتی نه‌وتیی گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ توانراوه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ ساڵێكدا به‌ ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 40 به‌رهه‌می غازی سروشتی عێراق به‌رز ببێته‌وه‌.

وه‌زیری‌ نه‌وت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ عێراق پێیگه‌یشتووه‌ ده‌ستكه‌وتێكی نیشتمانیی بێ پێشینه‌یه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌سته‌كان به‌ده‌ستیهێناوه‌.


PM:01:22:03/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌