مەرزی سەیرانبەن داناخرێت ھاتوچۆکردن ئاسای دەبێت


دوای بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانەی باسیان لە داخستنی مەرزی سەیران بەن دەکرد ژووری بازرگانی دڵنیای دەدات کەکارکردن بەردەوام دەبێت لەو مەرزە.

سیروان محەمەد, سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند" ژمارەیەک لەبازرگانان و کاسبکاران پەیوەندیان پێوەکردین کە مەرزی سەیرانبەن دادەخرێت و کاری تیادا بەردەوام نابێت ، بۆیە لەسەر قسەی ئەوان بە دواداچونی تەواومانکرد".

ڕاشیگەیاند" لەگەڵ بەرپرسانی سلێمانی  و پارێزگاری سلێمانی پەیوەندیمان گرت و ئەوانێیش تەواو ھەوڵەکانیان خستەگەڕ و دوای قسەکردن لەگەڵ وەزارەتی دارای بڕیاردرا ئەو مەرزە بەردەوام بێت لەکارکردن و ھیچ گرفتێکی نیە".

دوای ئەوەی حکومەتی عێراقی بڕیاری داخستنی مەرزە لاوەکیەکانیدا بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە نەچۆتە بواری جێ بەجێکردن و کارکردن لەو مەرزانە بەردەوامە.

 مەرزی سەیرانبەن یەکێکە لەو مەرزانەی کاری بازرگانی تێدا دەکرێت و دەکەوێتە سنوری شاری سلێمانی و لەناوچەی پێنجوێنە کە لەگەڵ شاری بانەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھاوسنورن.


PM:12:37:02/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 665 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌