سەرباری مەترسی جیابووەنەوە لەئەوروپا ئابووری بەریتانیا لەگەشەدایە

بەپێَی ئامارەكان ئابووری بەریتانیا لەماوەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردوو بەشێوەیەكی خێرا گەشەی كردووە بەپێچەوانەی سەرجەم پێشبینیەكان كە پێشبینی دەكرا ئابووری بەریتانیا پاشەكشێ بكات بەهۆی دەنگدانی هاوڵاتیان لەسەر جیابوونەوەی وڵاتەكەیان لەیەكێتی ئەوروپا.

بەپێی بەدواداچوونێكی ئاژانسی رۆیتەرز دەركەوتووە ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی و ئابووری بەریتانیا لەچارەكی كۆتایی ساڵی رابردوو خێراتر گەشەی كردووە و لە2017 دا رێژەی گەشەی ئابووری بەریتانیا گەیشتۆتە لە1.8%.

ئەوەش لەكاتێكدایە بانكی ناوەندی ئینگلتەرا مانگی رابردوو بڵاویكردەوە پێشبینی دەكات گەشەی ئابووری وڵاتەكەی لەكۆتایی ساڵی 2017 دا پاشەكشێ بكات بەهۆی لێكەوتەكانی جیابوونەوە لەیەكێتی ئەوروپا.


AM:11:32:27/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 334 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌